Accessibility links

ئەمەریکا قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ ڤێتنام لادەبات

  • VOA News

ئەمەریکا کۆتایی بەو قەدەغەی هەناردەکردنی چەکەی هێنا کە نزیکەی 50 سـاڵە بەسەر ڤێتنامی سەپاندبوو لە پاش شەڕی نێو ئەو وڵاتە کە لە سـاڵی 1955 وە هەتا سـاڵی 1975 درێژەی کێشا و بەهۆیەوە بە سەدان هەزار کەس کوژران و برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم سەردانیدا بۆ هانۆی پایتەخت و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ تران دای کوانگ سەرۆکی ڤێتنام، سەرۆک ئۆباما گوتی ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی لەوەوەیە کە ئەمەریکا خوازیارە پـرۆسەی ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ ڤێتنامدا تەواوبکات.

سەرۆکی ڤێتنامیش لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی و گوتی ئەمە نیشانەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵاتە بە تەواوی.

هەردوو ڕێبەر ڕایانگەیاند بە بەهای نزیکەی 16 ملیار دۆلار گرێبەستی نوێی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا کراون.

بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا سەرۆک ئۆباما ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هێشتا سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ڤێتنام ناکۆکی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

ئەمەریکا لە کۆتایـیەکانی ساڵی 2014 قەدەغەی لەسەر هەناردەکردنی کۆمەڵێـک ئامێری بەرگری بۆ ڤێتنام هەڵگرت، ئەمەش تەنیا بۆ ئاسایشی دەریایی لە ناوچەکە بووە.

XS
SM
MD
LG