ئه‌مڕۆ له سـتانی ئۆهایۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هه‌ڵمه‌تی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌گێڕێت و پـێشـبینیش ده‌کرێت داکۆکی له ڕێبازی ئابوری خۆی بکات که ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری گرتۆته ئامێز له ده‌مێـکدا ململانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بۆ ئه‌مسـاڵ تاو ده‌سێنێت.
به‌ڕێز ئۆباما یه‌که‌م گه‌شـتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له ئه‌مسـاڵدا له سـتانی ئۆهایۆ سـازده‌دات که به سـتانێـکی بایه‌خدار داده‌نرێت بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک، له ده‌مێـکدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر پـرۆسه‌ی ڕکه‌به‌رانی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له خوێندنگه‌یه‌کی ئاماده‌یی وتار پـێشـکه‌ش بکات. هه‌رچه‌نده کۆشـکی سـپی که‌مێـک زانیاری سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه ئاشـکراکردووه، به‌ڵام بڕیاره له میانی په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆک سه‌نگی بخاته سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و دۆزینه‌وه‌ی بواری کار، ئه‌و ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ی که کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت له لایه‌ن کۆماریـیه‌کانی کۆنگرسه‌وه ئاسـته‌نگی بۆ دروسـتکراوه.
شایانی باسه دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له ڕێـگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی سـتانی ئایاوا کرد و ده‌سـتی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 کرد.