Accessibility links

کۆشکی سپی : تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی ئارامگرتن بەرامبەر کۆریای باکوور کۆتاییهات


وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ چین ئاماژەیەکی ڕوونیدا کە سیاسەتی ئارامگرتن بەرامبەر کۆریای باکوور کۆتایی هات.

شان سپایسەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمەی ڕاگەیاند سەبارەت بە کاردانەوەی تیلەرسن بەرامبەر ڕاگەیاندنی کۆریای باکور بۆ تاقیکردنەوەی بزوێنەرێکی نوێی موشەکی. تیلەرسن لە پەکین بوو لە میانەی یەکەم سەردانیدا بۆ ئاسیا بە مەبەستی وتووێژکردن کە تیاندا سەنگی خرابووە سەر بەرنامە ناوکی و موشەکیەکەی کۆریای باکور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG