Accessibility links

واشنتن خۆی ئامادە دەکات کاربەدەستانی کۆریای باکوور بهێنێت بۆ ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ


ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی کاربەدەستانی کۆریای باکوور بێن بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کاربەدەستەکانی پێشووی ئەمەریکادا، لە یەکەم کۆبوونەوەی هاوشێوەدا لە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵدا.

وە ئەم گفتوگۆیانەش ڕوونترین نیشانەن لەسەر ئەوەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور دەیەوێت پەیوەندی بکات بە بەڕێوبەرایەتییە نوێکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە.

هەروەها ڕۆژنامەکە لە زاری ئەو کەسانەوە کە ئاگاداری بابەتەکەن بڵاویکردەوە کە پلاندانان بۆ گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی ئامادەکاریدایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەش بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ئەم جۆرە گفتوگۆیانە بەشێوەیەکی ڕۆتینی بەڕێوەدەچن و تیایدا باس لە کێشە جیا جیاکانی جیهان دەکرێت.

هەروەها لای خۆشییەوە کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەمەریکا هیچ پلانێکی نیە لەگەڵ کۆریای باکووردا کۆببێتەوە.

شایەنی باسە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستیکییەکە لەلایەن کۆریای باکوورەوە هەفتەی پێشوو بووە هۆی ئەوەی هەموو وڵاتان سەرکۆنەی ئەو کارە بکەن و سەرۆک ترامپیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " کۆریای باکوور کێشەیەکی گەورەیە و زۆر بە توندیش مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG