نێردراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆژی هه‌ینی پـێشـڕه‌ویـیه‌کی که‌می له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا به‌ده‌سـتهێناوه سه‌باره‌ت به وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به داماڵینی چه‌کی ناو‌کی.
له‌و باره‌یه‌وه گلین داڤیس نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سیاسه‌تی کۆریای باکور به په‌یامنێرانی گوت دوو ڕۆژی دانوسـتاندنه‌کانی په‌کین مه‌سه‌له‌کانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی و کۆمه‌کی مرۆیی و هه‌روه‌ها بابه‌تی دیکه‌ی له‌خۆگرت که هۆکاری کرۆکی گرژی هه‌رێمه‌که‌ن.
ناوبراو گوتیشی واشنتن و هاوپه‌یمانانی، واته ژاپـۆن و کۆریای باشور پـێویسته تاووتوێی ئه‌وه بکه‌ن که کۆریای باکور له دانوسـتاندنه‌کاندا به گلین داڤیسی گوتووه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه له مانگی حه‌وتی سـاڵی پاره‌وه ئه‌مه سێـیه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌یه له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا، به‌ڵام هاوکات ئه‌مه یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌یه له‌و ده‌مه‌وه‌ی ڕابه‌ری نوێی کۆریای باکور کیم جۆن ئون جێـگای باوکی کۆچکردووی له سـاڵی پاره‌وه گرته‌ده‌ست.