Accessibility links

کۆمیتەیەکی کۆنگرێسی ئەمەریکا پـرۆژە بڕیارێـک بۆ ناساندنی ئیخوان ئەلموسلیمین بە تێرۆرست پەسەند دەکات


بۆب گودلات سەرۆکی کۆمیتەی داد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا
بۆب گودلات سەرۆکی کۆمیتەی داد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا

کۆمیتەی داد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ دانانی ئیخوان ئەلموسلیمین لە نێو لیستی ڕێـکخراوە تێرۆرستیـیەکاندا.

کۆمیتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە پـرۆژە بڕیاری H. R. 3892 ی پەسەندکرد کە داوا لە وەزیری دەرەوە دەکات دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دانانی ئیخوان ئەلموسلیمین لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرسـتیەکاندا.

17 ئەندامی کۆماری نێو کۆمیتەکە بە ئەرێ دەنگیان بۆ بڕیارەکە دا، بەڵام 10 ئەندامیش کە هەموویان دیموکراتبوون بە نەرێ وەڵامیان دایەوە. 12 ئەندامیش کە لە هەردوو پارتەکەیان تێدایە دەنگیان نەدا.

بۆب گودلات سەرۆکی کۆمیتەکە کە لە پارتی کۆماریـیە، لە سەرەتای دانیشتنەکە سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە بەرامبەر ئەوەی هەتا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەم گروپەی نەخستووەتە نێو لیستی تێرۆرستانەوە.

گوتی ئیخوان ئەلموسلیمین کە لە ساڵی 1928 وە لە میسر دامەزراوە، خەڵکی بۆ جیهاد هانداوە و خۆی و لایەنگرانی لە نمونەی حەماس ڕاستەوخۆ پشتیوانیان لە تێرۆرزمی ئیسلامی کردووە. گوتیشی ئەم ڕێکخراوە جێی مەترسیـیە بۆ ئەمەریکایـیەکان و ئاسایشی ئەمەریکا.

پاشان چەند ئەندامێـکی کۆمیتەکە تێبینی خۆیان و بە دوایدا پـرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوەچوو.

لە ئێسـتادا بۆ ئەوەی پـرۆژەکە ببێتە بڕیار و بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە دەبێت هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات پەسەندی بکەن، پاشان لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە مۆربکرێت.

ئەگەر هاتوو پەسەندکرا، ئەوا لە هەموو ئەمەریکایـیەک و هەروەها هەر کەسێـکی دیکە کە لەسەر خاکی ئەمەریکا بێت لێی قەدەغەدەکرێت مامەڵە لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک بکات پەیوەندی بە ئیخوان ئەلموسلیمینەوە هەبێت لە هەر شوێنێـکی ئەم جیهانەدا. هەروەها هەر کەسێـکی بیانیش پەیوەندی بەو ڕێکخراوەوە هەبێت ئەوا بۆی نیـیە بێتە سەر خاکی ئەمەریکا. لەگەڵ ئەوانەشدا هەر موڵکێـک یان پارەیەکی ئەو ڕێکخراوە لە ئەمەریکادا هەبێت دەسـتی بەسەردا دەگیرێت.

تەواوی دانیشتنی کۆمیتەکە بە ڤیدیۆ ببینە

کۆمیتەیەکی کۆنگرێس ئیخوان ئەلموسلیمین بە تێرۆرست ناودێردەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:25:14 0:00

XS
SM
MD
LG