Accessibility links

ئێران سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی سوریا


دەزگای هەواڵی تەڵەبەی ئێرانی لە زاری وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە وتی ئێران سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی سوریا و بە ڕوخێنەر و مەترسیدار ناودێریکرد.

دەزگا هەواڵیەکە لە بەهرام قاسمیەوە بڵاویکردەوە کە ئێران سەرکۆنەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا پێی وایە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی وەکو بیانوویەک بۆ ئەوەی بڕیاری مەترسیدار بدرێت ئەوە کارێکی مەترسیدار و ڕوخێنەرە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی " ئێران بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات، ئەم جۆرە کارانە دەبێتە هۆی زیادبوونی تیرۆریستان لە سوریا و هەروەها دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی ڕەوشەکە لە سوریا و ناوچەکەدا."

شایەنی باسە ئیڕان گرنگترین هاوپەیمانی هەرێمی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدە و لەڕووی سەربازی و داراییشەوە پشتیوانی لێکردووە لە شەڕیدا دژی گروپە چەکدارەکان و چەکدارانی داعش.

هەروەها تاران دەڵێت کە ڕاوێژکاری سەربازی و خۆبەخشی هەیە لە سوریا بەڵام ڕەتی دەکاتەوە هێزی سەربازی هەبێت لەسە خاکی سوریا.

XS
SM
MD
LG