ڕه‌خنه‌گرانی ڕێبازی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی مشـتومڕ له‌سه‌ر که به "Don't Ask, Don't Tell" ناسراوه واته " نه بـپـرسه و نه بیڵێ" ئاهه‌نگ ده‌گێڕن سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به 65 ئه‌رێ و 35 نه‌رێ ده‌نگیان دا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبازه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زوویه‌کی هه‌فته‌که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هه‌مان هه‌نگاویان نا. ڕێبازه‌که به‌سه‌ر هاوجنسبازانی ناو له‌شـکری سه‌پاندبوو که هه‌سته سێکسیـیه‌کانیان به نهێنی بهێڵنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له له‌شـکر ده‌رده‌کرێن.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی یاساکه ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که به‌هێز ده‌کات، کاتێـک بنه‌ما بنچینه‌یـیه‌کان ده‌پارێزێت ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاساکه مۆربکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه نزیکه‌ی 14 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له خزمه‌تی له‌شـکری به پـێی یاسای " نه بـپـرسه و نه بیڵێ" ده‌رکراون له‌وه‌تای له سـاڵی 1993 وه له سه‌رده‌می سه‌رۆک بێل کلنتنه‌وه ده‌رچووه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس پـێشوازی له په‌سه‌ندکردنی به‌رنووسه‌که کرد، به‌ڵام گوتی ئه‌م سیاسه‌ته نوێـیه ده‌سـتبه‌جێ جێبه‌جێ ناکرێت.