ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـێشبینی ده‌کات ڕۆژی هه‌ینی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان قایل بن وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما له سه‌ره‌تای مانگی نۆدا بانگهێشتی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس بۆ واشنتن بکات به مه‌به‌سـتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وتووێژانه ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وا ده‌بنه یه‌که‌م وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه فیلیپ کراولی گوتی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره وتووێژانه " زۆر زۆر نزیـکبۆته‌وه." گوتیشی خانم هێله‌ری کلنتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت به‌ڕێز ناتانیاهو و به‌ڕێز عه‌باس قایل بوون سنوورێـک بۆ ماوه‌ی ئه‌و وتووێژانه دابنێن ئه‌ویش یه‌ک سـاڵ بێت.
له‌و دوایـیانه‌دا سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس گوتبووی تا ئیسرائیل به چه‌ند مه‌رجێـک قایل نه‌بێت ئه‌و خوازیار نیـیه وتووێژی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدات.