Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لە کۆتاییدا مەکسیک خەرجی دیوارەکە دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێی وایە لە کۆتاییدا مەکسیک خەرجی ئەو دیوارە دەدات کە لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیدابوو دروستی بکات لەسەر سنووری باشووری وڵاتەکە و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و مەکسیکدا

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەسەر هەژماری خۆی نوسیویەتی " لە کۆتاییدا.. بەشێوەیەک لە شێوەکان مەکسیک خەرجی دیوارەکەی سەر سنوور دەدات کە پێویستە دروست بکرێت."

سرۆک ترامپ دووبارە داوای لە مەکیسک کردەوە و لە هەمان ڕۆژدا هەوڵیدا فشار بخاتە سەر دیموکراتەکانی کۆنگرێس بۆ ئەوەی ڕەزامەندی دەرببڕن لەسەر دروستکردنی دیوارەکە و خەرجی دیوارەکە بخەنە ناو یاسای خەرجکردنەوە کە دەبێت ڕەزامەندی لەسەر دەرببرێت بۆ ئەوەی حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی دەست بکات بە دروستکردنی."

لەلای خۆشیانەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی مەکسیک هیچ شتێکی نەبوو بۆ وتن سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە خەرجییەکە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG