یاری بیتاقه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ناسراوه به میگاملیۆن گه‌یشـتووه‌ته بڕی 540 ملیۆن دۆلار و خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له به‌رده‌می فرۆشـگاکاندا ڕیزیان گرتووه بۆ کڕینی بلیته‌که‌ی.
کاربه‌ده‌سـتانی مێگاملیۆن ده‌ڵێن ئه‌مه گه‌وره‌ترین پاره‌یه که له لۆته‌ریه‌کدا هه‌تا ئێسـتا له مێژووی جیهاندا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته، به‌ڵام ده‌شڵێن به‌هۆی کڕینی زۆری بلیته‌کانی شیانی ژماره‌یه‌کی زۆری براوه هه‌بێت و پاره‌که به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بـبێت.
ئه‌م خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نیو ملیار دۆلاره وایکردووه خه‌ڵـکی له 42 سـتانی ئه‌مه‌ریکا که بلیته‌کانی ئه‌م لۆته‌ر‌یـیه‌ی لێ‌ده‌فرۆشرێت له به‌رده‌می بازاڕ و فرۆشـگاکاندا بۆ کڕینی ڕیز ده‌بن. هه‌روه‌ها بووه‌ته وێردی سه‌ر زاری سه‌ره‌کی خه‌ڵـکی و کڕیارانی له ئێسـتاوه پـلان بۆ چۆنێتی خه‌رجکردنی داده‌نێن ئه‌گه‌ر هاتوو بۆیان ده‌رچوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م لۆته‌ریـیه بلیتی به یه‌ک دۆلاره و شیانی بردنه‌وه‌ی یه‌ک له 176 ملیۆنه، واته ئه‌گه‌ر یه‌کێـک هه‌ر 176 ملیۆن بلیت بکرێت، ئه‌وا ده‌یباته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و 540 ملیۆنه بۆ یه‌ک که‌س ده‌ربچێت، ئه‌وا ده‌توانێت یه‌ک‌سه‌ر 390 ملیۆن وه‌ربگریت یان بۆ ماوه‌ی 26 سـاڵ نزیکه‌ی 20 ملیۆن دۆلار ساڵانه وه‌ربگرێت. هه‌ردوو بڕه پاره‌یه به‌ر له ده‌رکردنی بڕی باجه که بۆ خزێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوات.