Accessibility links

ئەمەریکا هێرشێـکی ئاسمانی نوێ دەکاتە سەر داعش لە لیبیا

  • VOA News

فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی نوێـیان کردووەتە سەر داعش لە لیبیا و ژمارەیەک ئۆتۆمبیل و شوێنی چەکداری ئەم گروپەیان کردووەتە ئامانج.

فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئەفریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند لەسەر داوای حکومەتی لیبیا و بە هەماهەنگی لەگەڵیدا بۆردومانی داعشیان لە شاری سرت لە باکوری وڵاتەکە کردووە. بەمەش 48 هەمین جارە فڕۆکەی ئەمەریکا بۆردومانی داعش لە لیبیا بکات لەوەتای لە 1 ی مانگی هەشتەوە یەکەم هێرشی ئاسمانی لەوێ لە دژی دەسـتیپـێکرد.

ئەمەریکا دەڵێت بۆردومانکردنی داعش لە لیبیا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا زۆر گرنگە، چونکە ڕێگە لە بوونی ناوچەی ئارام بۆ داعش لەو وڵاتە دەگرێت.

XS
SM
MD
LG