وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به سه‌ردانێـکی پـێشـتر له ناکاو گه‌یشته لیبیا، له‌و ده‌مه‌ی جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـک کردووه بۆ سه‌ر دوایـین مۆڵگاکانی لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێز کلنتن گه‌یشته ته‌رابلوسی پایته‌خت و له‌وێ به‌ڵێنی دا چه‌ندین ملیۆن دۆلار ته‌رخان بکرێت بۆ کۆمه‌کی نوێی به‌رنامه‌کانی خوێندن و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ جه‌نگاوه‌ره برینداره‌کان.
گوتیشی پاره‌ی دیکه‌ش ته‌رخان ده‌کرێت بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاسایشی عه‌مباره‌کانی چه‌ک و لاناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له‌وه‌تای شه‌ڕی لیبیا ده‌سـتیپـێـکردووه ئه‌مه‌ریکا به به‌های 135 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی کردووه.
به‌ڕێز کلنتن له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری کاتی مه‌حمود جبریل و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل کۆبووه‌وه. به‌ڕێز کلنتن باڵاترین کاربه‌ده‌سـتی ئه‌مه‌ریکایه سه‌ردانی ته‌رابلوس بکات له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی لیبیا له دژی قه‌زافی ده‌سـتیپـێـکردووه.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جبریل هێله‌ری کلنتن گوتی جێی شانازیـیه که له‌سه‌ر خاکێـکی ئازادی لیبیادا بێت و هه‌روه‌ها خۆشحاڵه به بینینی ئه‌سۆی ئاینده‌یه‌کی نوێی بۆ ئه‌و وڵاته.
بڕیاره دواتر به‌ڕێز کلنتن له‌گه‌ڵ خوێندکاران و ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی له زانکۆیه‌کی ته‌رابلوس کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌ستی بیستنی تێڕوانینیان سه‌باره‌ت به هه‌نگاونانی لیبیا به‌ره‌و دیموکراسی.
هاوکات سه‌دان له جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی لیبیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشیان بۆ سه‌ر شـاری سرتی که‌نار ده‌ریا کردووه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌نی وه‌لیددا گرتووه که یه‌کێـک بوو له دوایـین ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌سـتی لایه‌نگرانی قه‌زافی مابووه‌وه.