کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان سه‌عد ئه‌لحه‌ریری دڵنیا کردۆته‌وه که ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له دادگایی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی باوکی.
خانم کلنتن ڕۆژی هه‌ینی پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی له کاتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌ریری له نیویۆرک.
به‌ڕێز حه‌ریری ڕووبه‌ڕووی فشـاری توند بووه‌ته‌وه له وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ڕه‌فیق حه‌ریری باوکی له سـاڵی 2005 .
گرووپی چه‌کداری شیعه حزبوڵڵا داوایان له سه‌رۆک وه‌زیران کردووه که ئیدانه‌ی دادگاییکردنه‌که بکات که چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌ندامانی حزبوڵڵا تۆمه‌تباربکرێن به کوژرانی.
خانم کلنتن ڕۆژی هه‌ینی پـێشـتریش له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای عه‌ره‌بسـتانی سعودی له هوتێلێـک له نیویۆرک کۆبووه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت به‌ڕێز حه‌ریری جارێـکی تر چاوی بکه‌وێت به شـای عه‌ره‌بسـتانی سعودی له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا بۆ تاووتوێکردنی هه‌وڵه‌کانی سـعودیـیه و سوریا بۆ که‌مکردنه‌ه‌ی گرژیـیه‌کان له لوبنان.