براک ئۆباما ، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پێشه‌نگی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگیدا بوو وه‌ک ڕێز لێنانی قوربانیانی دوای ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌ی له باشوری ڕۆژئاوای ئه‌مریکا بووه مایه‌ی کوژرانی شه‌ش که‌س و هه‌روه‌هاش به سه‌ختی بریندار بوونی ئه‌ندامێکی کۆنگرێس.
سه‌رۆک ئۆباما و خانمی یه‌که‌می ئه‌مریکا ، میشێل ئۆباما ، ئه‌و یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگییه‌یان له کۆشکی سپی کرد و هه‌روه‌هاش کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ش که سه‌ردانی کۆنگرێسی ئه‌مریکایان کردووه له‌سه‌ر پێپلیکه‌کانی باڵه‌خانه‌ی کۆنگرێس به بێده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێز لێنانی قوربانیانی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی له بازاڕێکی سه‌وزه و خوارده‌مه‌نی فرۆشتن ڕویدا له ناوچه‌ی توسان له ستانی ئه‌ریزۆنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له ئه‌بو زه‌بی ، هێله‌ری کلنتن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌قه‌که‌ره‌که‌ی به توندڕه‌و ناودێر کرد و واش باسی له (گابرێل گیفۆردس) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کردووه که خانمێکی ئازا و که‌سایه‌تیه‌کی لێهاتووه.
ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت ته‌قه‌کانی کردووه ، وا بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌رده‌م دادگایه‌کی فێدراڵێدا له فۆنێکس ئاماده بێت.
جارید لۆفنه‌ر ، ته‌مه‌ن 22 ساڵ ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک گوناهبار کردن ده‌بێته‌وه له‌وانه هه‌وڵدان بۆ کوشتنی ئه‌ندامێکی کۆنگرێس و دوو تاوان له‌سه‌ر کوشتنی فه‌رمانبه‌رێکی حکومه‌تی فێدراڵی و دوو تاوانیش له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ کوشتنی فه‌رمانبه‌رێکی فێدراڵی.
خانم گیفۆردس ی ته‌مه‌ن 40 ساڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له‌و ڕووداوه‌دا گولله‌یه‌ک به‌ر سه‌ری که‌وتووه و له بارێکی خراپی ته‌ندروستیدایه.
دادوه‌رێکی فێدراڵی ، یه‌کێک له یاریده‌ده‌ره‌کانی خانم گیفۆردس و کیژێکی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له نێو کوژراوه‌کاندان.
جۆن بۆننه‌ر ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگدانانه‌ی بڕیار بوون له‌م هه‌فته‌یه‌دا بکرێن دواده‌خرێن.
واش دانراوه ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڵاکان له کۆشکی سپی و شوێنه گشتیه‌کان و باڵه‌خانه‌کانی له‌شکریدا تا نیوه داببه‌زێنرێت.