Accessibility links

نێردراوی سەرۆک ئۆباما سەردانی هەردوو کانتۆنی جزیرە و کۆبانی دەکات


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

نێردراوی تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە یاوەری شاندێـک سەردانی هەردوو کانتۆنی جزیرە و کۆبانی کردبوو و لەوێ چەندان کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

ڕامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت برێت مەکگورک لەگەڵ بەرپـرسانی سیاسی هەردوو کانتۆن و هەروەها فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە کورد و عەرەبەوە کۆبووەتەوە.

دەشڵێت بە ڕوون و ئاشکرایی پـێی گوتوون هیچ گۆڕانکاریـیەک نەهاتووە بەسەر سیاسەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا بەرامبەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەردەوام دەبن لە پشـتگیریکردنیان.

گوتەبێژێـکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس پشـتڕاستکردەوە و گوتی برێت مەکگورک بەڵێنی پێداون ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشـتیوانیکردنیان، بەڵام لە هەمان کاتدا داوای لێکردوون وابەستەی بەڵێنەکانیان بن. پـێدەچێت مەبەستی لە بەڵێنی کشانەوە بێت بۆ دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.

XS
SM
MD
LG