Accessibility links

له‌ پيرمام پرۆتۆكۆلێكى سه‌ربازى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا واژووكرا


له‌ پيرمام به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ريم شنگالى وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌ليسا سلۆتكين ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆتۆكۆلێكى سه‌ربازيان واژۆكرد به‌پێى پرۆتۆكۆله‌كه ئه‌مريكا هاوكارى سه‌ربازى و دارايى پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها تا ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش كار به‌و پرۆتۆكۆله‌ى نيوانيان ده‌كات، دواى ئيمزاكردنى پرۆتۆكۆله‌كه‌ ئۆمێد ساڵه‌ح وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌يه‌ باسى ئه‌و پرۆتۆكۆله‌ ده‌كات و ده‌ڵێ له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا تاكيد له‌ سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌ كه‌ پێويسته‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ كار بۆ له‌ناوبردنى داعش بكه‌ين، ئه‌و لێكتێگه‌يشتنه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ ئيمزا كرا به‌رهه‌مى كارى هاوبه‌شى چه‌ند ساڵى رابردووى نێوان هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نى هاوپه‌يمانيه‌ هاته‌ ئه‌نجامدان. ته‌ركيز له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌موو هێزه‌كان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنى داعش.

سه‌ره‌تاى درۆست بوونى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و هێرشى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌مريكا به‌ ناردنى ڕاوێژكارى سه‌ربازى بۆ مه‌شق و ڕاهينان به‌ پێشمه‌رگه‌ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى هاوكارى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و هه‌روه‌ها هاوپه‌يمانێكى نيوده‌وڵه‌تى درۆست كرد كه‌ خوى رابه‌رايه‌تى ده‌كات بۆ له‌ناوبردن و بۆردومانكردنى بنكه‌ و باره‌گاكانى داعش.

XS
SM
MD
LG