کۆریای باکور ده‌ڵێت مانۆری له‌شکری هاوبه‌ش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشور به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زن له‌سه‌ر ئاسایشی نیمچه دورگه‌ی کۆریا و هه‌روه‌ها جیهان ده‌خوڵقێنێت.
ئه‌م راگه‌یاندنه دوێنێ له (ری تۆنگ ئیل) ی وته‌بێژی شاندی کۆریای باکور له هانۆی رایگه‌یاند له میانه‌ی کۆڕی ئاسایشی وڵاتانی ئاسیادا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ده‌مێـکی پێشوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وکۆریای باشور رایانگه‌یان که رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به مانۆرێکی له‌شکری 4 رۆژی له ده‌ریای ژاپۆندا ده‌که‌ن. ئه‌م مانۆره له شکریـیه وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ نقوم کردنی که‌شتی جه‌نگی کۆریای باشور له 26 مانگی سێی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه، که تێدا 46 که‌شتیوانی له‌شکری کۆریای باشوری تێدا له ناوچوون. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه، لێکۆڵینه‌وقه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که موشه‌کێکی تۆرپـیدی که‌شتیـیه‌کی جه‌نگی کۆریای باکور هۆکاری ژێرئاوخستنی که‌شتیـیه‌که‌ی کۆریای باشور بووه. ئه‌م تۆمه‌ته پـیۆنگ‌یانگ نکۆڵی لێده‌کات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وته‌بێژه‌که‌ی کۆریای باکور به هه‌واڵنێرانی گووت که مانۆره له‌شکریه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و کۆریا باشور، پێشێلی به‌یانامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات ، ئه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ی مه‌حکوم کرد و هاوکات داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئاشتیانه‌ی گونجاو بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌که‌دا ده‌کات.