سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆن باک ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سیۆڵی بایته‌خت کۆبوونه‌وه و پـێـکه‌وه به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان نیشـان دا له به‌رامبه‌ر شیانی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه بـبێت.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وای هاوبه‌شـدا له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌یان، سه‌رۆک ئۆباما گوتی کۆریای باکور به هه‌ڕه‌شه‌کردن هیچ به‌ده‌سـت ناهێنێت، وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵدانی موشه‌که‌که‌ی له مانگی داهاتوو جێبه‌جێ بکات که وه‌ک ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆی گۆشه‌گیرتر ده‌کات.
به‌ڕێز لی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما هاوڕابوو و گوتی ئه‌و پـلانه‌ی کۆریای باکور ڕایگه‌یاندووه بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـکی مه‌ودا دور کارێـکی ئازراندنه و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی دروست ده‌کات و هه‌روه‌ها له دژی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێـکه‌وتنێکێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌م لێـدوانانه به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئاسایشی ناو‌کی دراون. کۆبوونه‌وه‌که له سیۆلی بایته‌خت سـازده‌کرێت و پـێشـبینی ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنی نیازی هه‌ڵدانی موشه‌که‌ی کۆریای باکوره بـبێته سه‌ره‌کیترین باسی لوتکه‌که.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کۆریای باکور گوتووه‌یه‌تی به بۆنی 100 هه‌مین سـاڵیادی له‌دایکبوونیی کیم ئێڵ سۆنگ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پـێشـووتری وڵات، ئه‌وا له 15 ی مانگی چوار سه‌ته‌لایتێـک به موشه‌کێـکی مه‌ودا دور ڕه‌وانه‌ی واڵایی ده‌کات.