وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی، تۆکیۆ هێشتا بڕیاری نه‌داوه که ئایا هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی راگرێت یان نا، ئه‌مه‌ش وه‌ک پشتیوانیکردنی ژاپۆن له گه‌مارۆکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی ئێران .
له‌و باره‌یه‌وه، کۆچیرۆ گیمبای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆنی گوتی بڕیاری له‌و جۆره پێویستی به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو هه‌یه، هه‌ر بۆیه حکومه‌تی ژاپـۆنی به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تاووتوێ ده‌کات.
ئه‌م تێبینیانه‌ی په‌یوه‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن پێجه‌وانه‌ی وته‌که‌ی وه‌زیری دارایی ژاپۆنییه ،ئه‌وه‌ی دوێنی گوتی که ژاپۆن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی هه‌نگاوی ته‌واو ده‌نێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی توندئامێزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای سه‌ر ئێران ده‌بێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاکانی نه‌وتی خاو، ئه‌و کاره‌ی به گوته‌ی خۆی ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانی تیدایه و هه‌روه‌ها گوتیشی سزاکانی سه‌پێندراوی ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌رانه کۆت و پێوه‌ندی ئێران له‌و باره‌یه‌وه ناکات ،ئه‌گه‌ر به‌هاکانی نه‌وتی خاو له ئاکامی سزاکان به‌رزببنه‌وه و ئێران پاره‌ی زیاتری نه‌وتی خۆی ده‌چنێته‌وه.