Accessibility links

وەزیری بەرگری حەوتووی ئایندە سەردانی ئیسڕایل دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەرێکا ئاشتن کارتر حەوتووی ئایندە سەردانی ئیسڕایل دەکات. لە ئەم سەردانەدا وەزیری بەرگری بەشداری لە بۆنەیەک دا دەکات کە هیزی هەوایی ئیسڕایل بۆ یەکەم جار خاوەنی دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەمەریکی ئێف-٣٥ ی ستیلت دەبێت.

بۆنەکە لە بنکەی هەوایی نێفاتیم لە نێگێڤ بەڕیوەدەچێت، و چەندین هەزار کەس تێیدا بەشداری دەکەن.

لە ماوەی سەردانەکەدا، چاوەڕوانی دەکرێت وەزیری بەرگری چاوی بە وەزیری بەرگری ئیسڕایل ئاڤیگدۆر لیبرمەن بکەوێت و هەر دوولا لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری دا بەشداری دەکەن.

سەردانی کارتر هەر مانگێک پێش تەواو بوونی خۆلی پۆستەکەی وەک وەزیری بەرگری دێت، لە دەمێکدا بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما لە ٢٠ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٧ ئافیسی سەرۆکایەتی جێ دەهێڵێت. کارتر دوای سەردانی بۆ هیندوستان، ژاپۆن و بەحرەین دەچێتە ئیسڕایل و پاشان لە ئیسڕایل ڕا سەردانی ئیتالیا و بریتانیا دەکات. لێدوانێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بە هاوکاری ئاسایش کرد کە لە نێوان ئیسڕایل و ئەمەریکادا هەیە.

ئەو دوو فڕۆکەی جیتی شەڕەوانی ئێف-٣٥ دووشەمەی حەوتووی دابێت لە بنکەی هێزی ئاسمانی نێڤاتیم دەنیشن. ئەو دوو فڕۆکەیە کە وەک هەرە فرۆکەی شەڕکەی پێشکەوتووی جیهان چاوی لێدەکردێت، بە هۆی دوو فڕۆکەوانی ئەمەریکی بۆ ئیسڕایل دەچن کە لە مەشق پێدانی فڕۆکەوانان ئیسرایل و دەستەی بەڕێوەبەری فرۆکە لە ئەمەریکا دا بەشداریان کرد.

مانگی ڕابردوو، بەشی ئاسایشی نیوخۆیی کابینە بە تێکرای دەنگ بڕیاریان دا ١٧ فڕۆکەی جێتی شەڕکەری ستیڵت ئێف-٣٥ لە ئەمەریکا بکڕن. نووسینگەی سەرۆک وەزیری گوتی کڕینی نوێی ئەو فرۆکانە ژمارەیان بە ٥٠ فڕۆکە دەگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG