وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌سـتیان کرد به وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاش ئه‌و گرژیانه‌ی که‌وتنه نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سـتکردنه‌وه به بیناسـازی نیشته‌جێـیه‌کانی جووه‌کان.
خانم هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ناتانیاهودا وتووێژ سه‌باره‌ت به هه‌مو شـتێـک بکه‌ن له ده‌مێـکدا له نیویۆرک وتووێژ سـازده‌ده‌ن.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی به دوای ڕێـگه‌چاره‌کاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ که‌وتنه‌وه گه‌ڕی دانوسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی پـێی گوت ڕێـکه‌وتنێـکی مێژوویی.
پـێشـتر ئه‌م هه‌فته‌یه ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو که به‌نیازه 1300 یه‌که‌ی نیشته‌جێی نوێی جووه‌کان له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵاتدا دروسـت بکات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که خانم کلنتن به نابه‌جێ ناودێری کردبوو.
له‌لای خۆیانه‌وه ڕابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانوسـتاندنه ڕاسته‌وخۆکان ئه‌گه‌ر کاره‌کانی بیناسـازی نوێ به‌رده‌وام بن.
پـێشـووتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاندبوو که‌وا ئه‌مساڵ بڕیاره ئه‌مه‌ریکا 150 ملیۆنی تر وه‌ک کۆمه‌ک به ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بـبه‌خشێت. هاوکات خانم هێله‌ری کلنتن گوتبووی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هه‌نگاوه یه‌ک لایه‌نه‌کانی هیچ کام له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ناکات ئه‌وانه‌ی کۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م دانوسـتاندنه ڕاسته‌وخۆکان.