بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له نیویۆرک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو سـازبدات له ده‌مێـکدا گرژی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته هاوپه‌یمانه سه‌باره‌ت به بیناسـازی نیشته‌جێـیه‌کانی جوله‌که هه‌ر به‌رده‌وامه.
خانم کلنتن و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پـێناو که‌وتنه‌وه گه‌ڕی دانوسـتاندنی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هه‌وڵیان دابوو، به‌ڵام له مانگی نۆی ڕابردوودا ئه‌و دانوسـتاندنانه ڕاگیران کاتێـک ماوه‌ی وه‌سـتاندنی بیناسـازی نیشته‌جێیه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوادا کۆتایی پـێـهات.