دادگایەکی ویلایەتی نیوجێرسی کەسێـکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئوردنی حوکمی 15 سـاڵ زیندانی دا بە تاوانی یارمەتیدانی ماددی داعش و هەوڵدان بۆ چوونە نێو داعش لە دەرەوەی وڵات.
دادگاکە دوێنێ سێشەممە لە ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند عەلا سەعادە تەمەن 24 سـاڵ ، ئەوەی لە مانگی شەشی ساڵی 2015 دەسـتگیرکرا پاش ئەوەی هەوڵی دابوو لەگەڵ دوو کەسی دیکە ئەمەریکا جێبهێڵن و پەیوەندی بە داعشەوە بکەن، ئەو سزایەی بۆ دەرچوو.
پـۆڵ فیشمان داواکاری گشتی لە نیوجێرسی گوتویەتی عەلا سەعادە نەک تەنیا بە نیازبووە بچێتە ناو داعشەوە، بەڵکو ئاسانکاریشی بۆ نادری برای کردبوو تاوەکو بچێتە ناو داعشەوە.
عەلا دانی بەوەدا ناوە بە کارتی بانکی خۆی تکتی فڕۆکەکەی بۆ براکەی کڕیبوو تاوەکو لە تورکیاوە بچێتە ناو سوریا و پەیوەندی بە داعشەوە بکات.
لە لایەکی دیکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ویلایەتی میناسۆتا 3 کەسی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک سۆماڵی دادگاییدەکرێن لەسەر یارمەتیدانی داعش و هەروەها شەڕکردن بۆی لە دەرەوەی ئەمەریکا.