Accessibility links

ئەمەریکا و هاوپەیمانانی 23 هێرشی ئاسمانی دەکەن سەر داعش لە عێراق و سوریا


لەشکری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانان 20 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووەتەوە سەر داعش لە عێراق و سوریا.

لەشکر لە بەیانـنامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی 16 لەو هێرشانە لە عێراق ئەنجامدراون و ئامانجیان چەند تۆپێـکی داعش بووە لەگەڵ چەند بینایەک و شوێنی ژمارەیەک دۆشکە لە نزیک شارەکانی کەرکوک و ڕومادی و شەنگال.

لە سوریاش 4 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەند کۆمەڵێک لە چەکدارانی داعش و هەروەها ماشێن و تۆپی ئەم گروپە لە نزیک شارەکانی حەسەکە و ڕەققە و مارع.

لە بەیانـنامەیەکی جوداشدا لەشکر گوتی 3 هێرشیش کراونەتە سەر دوو شوێنی داعش لە نزیک موسڵ کە تیایاندا بۆمب ئامادەدکران.

XS
SM
MD
LG