Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کرداری مرۆڤایه‌تی عێڕاق که‌م ده‌که‌نه‌وه‌


سه‌رۆک ئۆباما
سه‌رۆک ئۆباما

سەرۆک ئۆباما "مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە دۆخی سەر کێوەکە بە ڕادەیەکی زۆر باشتر بوە و ئەمەریکی کان دەبێت شانازی بە ئەو هەوڵانەی ئێمە بکەن. بە هۆی لێهاتووی و کارزانی لەشکری ئێمە، و خێرخوازی خەڵکی ئێمە، ئێمە توانیمان دەورەدانی کێوی شنگال لە لایەن داعشەوە تێک بشکێنین؛ ئێمە یارمەتیمان بە خەڵکی بێ دەرەتان کرد کە بە سڵامەتی ڕزگار بن، و یارمەتیمان کردوە گە گیانی گەلێک کەس ڕزگار بکەین."

سەرۆکی ئەمریکا ئۆباما هەوڵەکانی گوزاتنه‌وه‌ی یەزیدی یەکان لە سەر چیای شەنگاڵ ڕا کەم دەکاتەوە لە دەمێکدا دۆخەکانی ئەوێ بەرەو باشی دەڕۆن، جێگایەک هەزاران عێڕاقی ڕووبەڕووی برسیەتی و هەروەها کوشتن لە لایەن ملیتانەکانی ئیسلامی بوونەوە. پەیامنێری بالای دەنگی ئەمەریکا لویس ڕامێرێز لە کۆشکی سپی ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردوە.

سەرۆک ئۆباما، لە دەمێکدا لە کاتی پشوودان لە ماساچۆسێتس لە ئەیالەتی باکووری خۆرهەلاتی ئەمەریکا بۆ پەیامنیران دەدوا، کوتی هێزەکانی ئەمەریکا لە گەیاندنی یارمەتی بە هەزاران کەس کە لە کێوی شنگال لە باکووری عێڕاق گیریان کردووە هەروا پێشکەوتنی وەدەست هێناوە.

تێمێکی لەشکری و مەدەنی ئەمەریکا دۆخەکانی سەر کێوی شنگالیان هەڵسەنگاندوە و سەرۆک ئۆباما کوتی شتەکان تا ئەو ڕادەیە باش بوونەکە کە کردارەکە هێواش بکەنەوە.

سەرۆک ئۆباما

"لە بەر ئەو هەوڵانە، ئێمە چاوەڕوانی ناکەین کرداری زیاتر بۆ گوزاتنەوەی خەڵک لە شاخ هەبیت و وێش ناچیت کە پێویست بێت درێژە بە گەیاندنی یارمەتی یەکانی مرۆڤایەتی لە ڕێگای ئاسمانەوە بۆ سەر کێوەکە بدەین. زۆرینەی ئەو کەسانەی هەڵسەنگاندەکەیان ئەنجام داوە لە ماوەی چەند ڕۆژ دا عێراق بە جێ دێڵن."

لە وەتا هەینی ڕابردوو، لەشکری ئەمەریکا ١١٤٠٠٠ ژەم خواردەمەنی و زیاتر لە ١٣٠٠٠٠ لیتر ئاوی تازەی لە ڕیگای فڕۆکەوە بۆ سەر کێو برداونە خوارێ، جێگایەک ئەندامانی کەمینەی ئاینی یەزیدی لە ئاکامی هەڕەشەی ملیتانەکانی سونی کە ئەوان لە ناو بەرێت پەنایان بۆ ئەو کێوە بردووه‌.

سەرۆک ئۆباما کوتی فڕۆکەشەڕەوانەکانی ئەمەریکاش ئامانجەکانی گرووپی دەولەتی ئیسلامی عێڕاق و شام، ناسراو بە داعشیان خستە بەر هێرش بۆ ئەوەی هەزاران پەناخواز لە توانایان دابێت کێوەکە بە سڵامەتی بە جێ بێڵن.

سەرۆک ئۆباما کوتی هێرشەکانی ئاسمانی وەک بەشێک لە هەوڵێک بۆ پاراستنی دەستەی کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێڕاق هەروا درێژە دەبێت.

ئەمەریکا نزیکەی ١٣٠ ڕاوێژکاری لەشکری بۆ باکووری عیراق ناردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانەکانی مرۆڤایەتی لە سەر کێوی شنگال بن.

ئەوەش بێجگە لە ئەو سەدان سەربازەی ئەمەریکایە کە پێشتر لە عێراقن بۆ ئەوەی لە شەری ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دا کە لە ئەم دواییانە دا ناوچەکانی بەرفرەوانیان لە باکووری عێڕاق گرتوون، یارمەتی بە هێزەکانی عێڕاق بکەن.

چوونە سەر پلەی باری لەشکری ئەمەریکا پرسیاری هێنانە گۆڕ داخوا سەرۆک بەڵێنی خۆی بۆ خەڵکی ئەمەریکا رادەگرێت کە سەربازی ئەمریکا بۆ شەر ناگەرێتەوە عێراق.

سەرۆک ئۆباما ئاماژەی پێدا کە هەوڵەکانی ئەمەریکا وێدەچێت بێ بەڵێنی دان سەربازانی شەڕەوان پێشی کارەساتێکی مرۆڤایەتی گرتووە.

سەرۆک ئۆباما

"مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە دۆخی سەر کێوەکە بە ڕادەیەکی زۆر باشتر بوە و ئەمەریکی کان دەبێت شانازی بە ئەو هەوڵانەی ئێمە بکەن. بە هۆی لێهاتووی و کارزانی لەشکری ئێمە، و خێرخوازی خەڵکی ئێمە، ئێمە توانیمان دەورەدانی کێوی شنگال لە لایەن داعشەوە تێک بشکێنین؛ ئێمە یارمەتیمان بە خەڵکی بێ دەرەتان کرد کە بە سڵامەتی ڕزگار بن، و یارمەتیمان کردوە گە گیانی گەلێک کەس ڕزگار بکەین."

سەرۆک ئۆباما گوتوویەتی ئەمەریکا تەنیا لە شەری عێراقێکان لە دژی ملیتانەکانی یارمەتی بە ئەوان دەکات. ئەو پێنج شەمە داوای خۆی بۆ هەموو کەرت و لایەنەکانی عێراقی دووپات کردوە کە لە دژی ملیتانەکان یەک بگرن.

کاربەدەستانی یو ئێن دەڵێن کە چەندین هەزار کەس هێشتاش لە کێوی شنگالن و ئەوان وای چاو لێ ناکه‌ن کە کارەساتەکە بە کۆتایی هاتبێت هەتا ئەو کاتەی هەر کەسێک بە سلامەتی کێوەکە جێ دەهێڵێت.

XS
SM
MD
LG