Accessibility links

جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ پـێویست به‌ هێزی ئاشـتی پارێزی UN ببێت بۆ باکوری عێراق

  • VOA News

جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ له‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق له‌ سـاڵی 2011 پـێویست به‌ هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ببێت بۆ پاراسـتنی ئاسایش له‌ ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی باکوری وڵاته‌که‌.

له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشێتد پـرێس جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ گوتی ئه‌گه‌ر تا کۆتایی سـاڵی داهاتوو که‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌کشێنه‌وه‌ گرژیـیه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب خاو نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان یه‌ک له‌ بژاره‌کان بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی ئه‌و هیواداره‌ پـێویست به‌ هێزی له‌و جۆره‌ نه‌کات.

XS
SM
MD
LG