جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبۆوه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به‌و ڕێـگه‌یان ده‌کرێن بگیرێنه‌به‌ر بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و بنبه‌سـته‌ی وڵاته‌که تێـیکه‌وتووه له مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێز بایدن له میانه‌ی ڕۆژی سێـیه‌م و کۆتایی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاڵه‌بانیدا کۆبۆوه. نووسینگه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی هه‌روه‌ها گفتوگۆشـیان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان عێراق و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش کردووه.
جۆ بایدن هانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراقی دا کۆتایی به مه‌سه‌له‌ی دواخسـتنی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ بهێنن که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـکه دواکه‌وتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێ یه‌کلایی که‌ره‌وه نه‌بوون.
به‌ڕێز بایدن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووتری عێراق کۆبۆوه.
پاش وتووێژه‌کان، جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی ده‌بێت هه‌موو گرووپه‌کانی پـێـکهاته عێراقیـیه‌کان ڕۆڵێـکی گرنگ له حکومه‌تی داهاتوودا بـبینن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌ته بتوانێت کاربکات.
ئه‌یاد عه‌لـلاوی گوتی به‌ڕێز بایدن په‌رۆشی خۆی بۆ سه‌قامگیری عێراق نیشـان داوه، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا هیچ پـێشـنیارێـکی نه‌کردووه بۆ کۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ی وڵاته‌که تێـیکه‌وتووه.