دوا سه‌ربازی هێزه‌کانی ما‌رینزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی به کوشتنی 24 هاوڵاتی سیڤیلی عێراقی تۆمه‌تبارکراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاماده‌ی به‌ر دادگا ده‌بێت له یه‌کێک له هه‌ره مشتومڕاویترین دۆزه‌کانی تاوانکاری له عێراق.
ئه‌مڕۆ ده‌ست به ده‌ستنیشانکردنی ده‌سته‌ی سوێندخۆران ده‌کرێت بۆ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای " فرانک ویتریچ ' ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی 9 تۆمه‌تی کوشتنکاری به ئیراده و خواستی خۆی، هه‌روه‌ها تۆمه‌ته‌کانی دیکه ده‌بێته‌وه به هۆی ڕۆڵی ناوبراو له کوشتنکاریه‌کی مانگی 11 ی ساڵی 2005 له عێراق.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م سه‌بازه ئه‌مه‌ریکایـیه ته‌مه‌ن 31 ساڵانه سه‌رۆکی ده‌سته‌یه‌کی هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی بوو ئه‌وه‌ی هه‌ڵیان کوتابووه سه‌ر ماڵێک له شارۆچکه‌ی" حه‌دیثه " و ژماره‌یه‌ک ژن و منداڵیان به کوژراوی به‌دوای خۆیاندا له‌و ماڵه‌که‌دا به‌جێ هێشتبوو. له باره‌یه‌وه پارێزه‌رانی ئه‌و ده‌سته سه‌ربازه مارینزه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌دوای ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕان که کاری ته‌قاندنه‌وه‌ی مینێکی نێو جاده‌یان ئه‌نجامدابوو ، واته ئه‌و مینه‌ی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌یدا کوژرانی سه‌ربازێکی مارینز و هه‌روه‌ها برینداربوونی 2 سه‌ربازی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه. هاوکات هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که داواکارانی گشتی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ئه‌و ده‌سته سه‌ربازه مارینزه تۆڵه‌ی سه‌بازانی هاورێـیان سه‌نده‌وه ئه‌وانه‌ی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی نێو جاده گیانیان له ده‌ست دابوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، فرنک ویتریک دوا سه‌بازه له‌و کۆمه‌ڵه 8 سه‌ربازه مارینزه‌ی به کوشتنی ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه تۆمه‌تبارکرابوون. 6 له کۆی ئه‌و 9 سه‌بازه دۆزه‌کانیان به لاوه نراون یه‌کێکیان بێ‌تاوان ده‌رچوو، ئازادکرا.