کۆشـکی سپـی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به نیازه مانگی داهاتوو سه‌ردانی واشنتن بکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
بڕیاره سه‌ردانه‌که له 12 ی مانگی دوازده‌دا ئه‌نجام‌بدرێت، واته به‌ر له دوو هه‌فته له دوا مۆڵه‌تی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
مانگی ڕابردوو سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌تا کۆتایی ساڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات، وه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌که‌وێته قۆناغێـکی نوێوه.
نزیکه‌ی 39 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق ماونه‌ته‌وه له کاتێـکدا له سـاڵی 2008 گه‌یشـتبووه 165 هه‌زار. پاشـان نزیکه‌ی 150 سه‌رباز ده‌مێنـنه‌وه که هه‌ندێـکیان وه‌ک به‌شێـک له هێزه‌کانی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌بن.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتوویانه ئه‌وان له‌گه‌ڵ عێراقیـیه‌کاندا دانوسـتاندن ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به شیانی به‌رده‌وامبوونیان له مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عێراقیـیه‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شه‌ڕی عێراق له مانگی سێی سـاڵی 2003 وه ده‌سـتیپـێـکرد و به یه‌کێـک له شه‌ڕه هه‌ره درێژخایه‌نه‌کان له مێژووی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت. زیاتر له 4400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون.