ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی عێراق کرد به‌بێ دواکه‌وتن حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌یان پـێـکبهێنن تا کۆتایی به‌و بنبه‌سـته سـیاسیـیه له به‌غدادا بهێنن، ئه‌وه‌ی دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی سێـیه‌وه سه‌ری‌هه‌ڵداوه.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرستۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق له کۆشـکی سـپی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما نیگه‌رانی خۆی نیشـان دا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ڕۆکێتیـیه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا که تیایدا 3 که‌س کوژران و 15 ی دیکه‌ش برینداربوون.