به‌رپرسانی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له مانگی رابردوودا هیچ سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی له عێراقدا نه کوژرا و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین مانگه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌تای له ساڵی 2003 وه چووه‌ته ناو عێراق هیچ زیانی گیانی له‌وێ نه‌بووبێت.
ئه‌م رووداوه گرنه، ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی مانگی 6 ی ئه‌مساڵ بوو که تیایدا15 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژران و ئه‌و مانگه خوێناوی ترین مانگ بوو له ماوه‌ی 2 ساڵدا بۆ سه‌ربازانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له‌و ده‌مه‌وه‌ی جه‌نگ له عێراق ده‌ستیپێکردووه پتر له 4400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژراون. هه‌نووکه که‌متر له 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراقدا ماونه‌ته‌وه و بڕیاره سه‌رجه‌می ئه‌و پاشماوه‌یه هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ عێراق به‌جێ بهێڵن. هاوکات به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی نیگه‌رانیان له‌سه‌ر توانای عێراق ده‌ربڕیوه له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی ئاسایشی وڵات دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق ده‌کشێنه‌وه.