کۆشـکی سپی ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی به‌رنامه‌که‌ی خۆیه‌تی بۆ کۆتایی‌هێنان به ئه‌رکه جه‌نگیـیه‌کانی له عێراق، ئه‌ویش وه‌ک چۆن نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بێت.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس گوتی سه‌رۆک باراک ئۆباما ڕازیـیه له‌و پـێـشکه‌وتنه‌ی له عێراقدا به‌ده‌سـتهاتووه که‌وا له له‌شـکری عێراق ده‌کات بتوانێت کۆنتڕۆڵی کرده‌وه ئاسایشیـیه‌کان بکات.
به‌ڕێز گیبس ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه دا پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاکانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و تیمه ئاسایشیـیه نیشـتیمانیـیه‌که‌ی کۆبۆوه.
گیبس گوتیشی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له عێراق چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له پێش ئه‌و ئاڵوگۆڕکردنه‌ی بڕیاره له 31 ی مانگی هه‌شتدا بێت شتێـکی چاوه‌ڕوانکراوبوو.