Accessibility links

خه‌بات له‌ دژی تێرۆریزم، به‌ بێ خه‌بات له‌ دژی سیاسته‌کانی کۆماری ئیسلامی سه‌رکه‌وتوو نابێت

  • Salah Piroty

دوکتور ئاوات عه‌لیار

دوکتور ئاوات عه‌لیار

دوکتور ئاوات باوه‌ڕی وایه‌ که‌ به‌ بێ بوونی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وتی دێمۆکڕاسی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناتوانێت سه‌رکه‌وتووبێت.

شه‌ڕه‌کانی نێوخۆیی هه‌روا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌تی سوریا و عێڕاق هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه‌ و گرووپه‌کانی توندڕه‌وی وه‌ک داعش ئه‌و باسه‌ی هێناوه‌ته‌ گۆڕ که‌ داخوا ئاسایشی هه‌ریمه‌که‌ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌مه‌ریکا چ جۆره‌ ڕێبازێک له‌ به‌ئه‌م بواره‌دا بگرێته‌ به‌ر؟ ئایا چه‌نده‌ پێویسته‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا گۆڕان به‌ سه‌ر ڕێبازی خۆی بۆ ئاسایش له‌ هه‌ریمه‌ دا بهێنێت؟

دوکتور ئاوات عه‌لیار، توێژێنه‌ری سیاسی ده‌ڵێت به‌ جێ هێشتنی عێڕاق له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ دوو سه‌رئه‌نجامی ناله‌باری هه‌بووه‌:

یه‌که‌م: سازبوونی داعش و ده‌ست به‌ سه‌رداگرتنی ناوچه‌که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه‌

دووهه‌م: په‌ره‌سه‌ندنی باڵا ده‌ستی ئێران له‌ ئه‌و بۆشایی یه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاق دا به‌ جێی هێشت.

هه‌ر له‌ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوچه‌که‌ دوکتور ئاوات شی ده‌کاته‌وه‌، "به‌ بێ بوونی ئه‌مه‌ریکا پڕۆسه‌ی دێمۆکڕاسی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا سه‌رکه‌وتوو نابێت،"

هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌کات که‌ فاکتۆرێکی سه‌ره‌کی بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕات و جیهانی ئیسلام، هه‌ر ته‌نیا ئه‌لقاعیده‌ و گرووپه‌ ئیسلامی یه‌ توندڕه‌وه‌کا نین به‌ڵکوو کۆماری ئیسلامی ئێرانیشه‌ و و به‌ گرنگی ده‌زانێت که‌ خه‌بات له‌ دژی تێرۆریزم ده‌بێت خه‌بات له‌ دژی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامیش بێت، ده‌نا سه‌رکه‌وتوونابێت.

XS
SM
MD
LG