Accessibility links

کاربه‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا: گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێکی ناوکی له‌ دووشه‌مه‌دا به‌گرفته‌.

  • Salah Piroty

سه‌رۆکی رێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وڕووپا کاترین ئاشتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی له‌ 15ی ئۆکتۆبری 2014 له‌ ڤیه‌نا، نه‌مسا.

سه‌رۆکی رێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وڕووپا کاترین ئاشتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی له‌ 15ی ئۆکتۆبری 2014 له‌ ڤیه‌نا، نه‌مسا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا: "ئێمه‌ هیوادارین بتوانین به‌ ڕێکه‌وتنێک بگه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین هه‌ر پێش بینی یه‌ک بکه‌ین، نه‌ پێشی بینی یه‌که‌ ده‌که‌ین.به‌شیوه‌یه‌کی ئاشکرا ئه‌و کارێکی پیویسته‌‌ ده‌بیت ئیران له‌گه‌ڵ ئێمه‌ کار بکات له‌ هه‌موو ئه‌گه‌ری هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جیهانێ بسه‌لمێنێت که‌ پرۆگرامه‌که‌ی ئاشتیانه‌یه‌."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریا جان کێری بۆ خۆلێکی دیکه‌ی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی ناوکی ئیران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شاری ڤیه‌نا، نه‌مسا. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌روا هیوادار ده‌مێنیته‌وه‌ که‌ به‌ هه‌تا دواین مۆڵه‌تی ڕۆژی دووشه‌مه‌ به‌ ڕێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بگه‌ن. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆر بیتی ڕاپۆرت ده‌کات کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما چوارشه‌مه‌ ئاگایی دا که‌ ئه‌وه‌ ده‌بیته‌ کارێکی سه‌خت که‌ بۆ دواین مۆڵه‌ته‌که‌ بگه‌نه‌ رێکه‌وتنێک، به‌ڵام ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ هه‌ر نه‌کرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێڤ ره‌تکی ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ وتووێژه‌کانی وڵاتانی ناسراو به‌ 5 له‌ گه‌ل یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڤیه‌نا، که‌ وتوویژه‌که‌ ئه‌م حه‌وتوه‌ له‌ ئاستی کارناسی دا ده‌ستی پیکرده‌وه‌. راتکی، له‌ ماوه‌ی لیدووانێکی بۆ ده‌زگاکانی میدیا چوارشه‌مه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی دواین موڵه‌تی دووشه‌مه‌ به‌ رێکه‌وتنێک پرسیاری جیدی لێکرا.

راتکی:" هیوای ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌تا 24ی نوامبر ڕێکه‌وتنێک وه‌ده‌ست بهێنین.ئێمه‌ قسه‌ له‌ سه‌ر به‌رفره‌وانکردنه‌وه‌ی کات ناکه‌ین."

ئیران و پێنج ئه‌ندامی دایمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی یو ئین له‌ گه‌ل ئاڵمان، بۆ رێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوکی خه‌ریکی وتوویژ بوونه‌، هه‌ڵبه‌ت به‌ دوای رێکه‌وتنێکی کاتی که‌ مانگی رابردوو پێی گه‌یشتن.

دواین مۆڵه‌تی پێشتری 20ی مانگی جولای جێ به‌ جێ نه‌کرا. ئه‌و جۆره‌ ڕێکه‌وتنه‌له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ داده‌بێت نیگه‌رانی پڕۆگرامی ئه‌تومی ئێران به‌ مه‌به‌ستی ساز کردنی چه‌ک که‌م بکاته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران گه‌ماروی نیونه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ر سووک ده‌کرێت.تاران پێ داده‌گرێت پڕۆگرامه‌که‌ی بو مه‌به‌سته‌کانی ئاشتی خوازانه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ چوارشه‌مه‌ له‌ له‌نده‌ن بوو جێگایکه‌ ئه‌و چاوی‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان یوسف بین عه‌لاوی که‌وت که‌ وه‌ک نیوبژێک له‌ گه‌ل ئیرانێ یه‌. دوای وتوویژه‌کان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کردکه‌ له‌وتوویژه‌کانی ناوکی ئیران دا ئه‌و حه‌وتوه‌ گه‌لێک گرنگ ده‌بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا:

"ئێمه‌ هیوادارین بتوانین به‌ ڕێکه‌وتنێک بگه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین هه‌ر پێش بینی یه‌ک بکه‌ین، نه‌ پێشی بینی یه‌که‌ ده‌که‌ین.به‌شیوه‌یه‌کی ئاشکرا ئه‌و کارێکی پیویسته‌‌ ده‌بیت ئیران له‌گه‌ڵ ئێمه‌ کار بکات له‌ هه‌موو ئه‌گه‌ری هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جیهانێ بسه‌لمێنێت که‌ پرۆگرامه‌که‌ی ئاشتیانه‌یه‌."

که‌سانی تریش، له‌ نیویان دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا فیلیپ هاموند، سه‌باره‌ت به‌ وتوویژی دواین مۆڵه‌تی رۆژی دووشه‌مه‌ که‌متر خوش بینه‌.

له‌ واشنگتن له‌ ماوه‌ی گه‌واهی دانی له‌ پێش کومیته‌ی پێوه‌ندییه‌ کانی ده‌ره‌وه‌ی سنێتی ئه‌مه‌ریکادا، تۆنی بلینکن، که‌ بژاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ جیگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌، ئاماژه‌ی پیدا که‌ وێناچێت له‌ کوبوونه‌وه‌ی دووشه‌مه‌ به‌ ڕێکه‌وتن بگه‌ن.

بلینکن:

"هه‌ر ئێستا، پێم وایه‌ به‌ گرفت ده‌بێت بزانی ئێمه‌ ده‌مانه‌ویت بۆ کوێ بچین.ئه‌وه‌ کارێکه‌ ناکرێت. به‌ ته‌واوی به‌ستراوه‌ته‌ به‌ ئه‌وه‌ داخوا ئیران خوازیاری هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوانه‌ که‌ده‌بێت بیانگرێته‌ به‌ر به‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به‌ قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت که‌ پرۆگرامه‌که‌ به‌ ته‌واوی بۆ مه‌سته‌کانی ئاشتی خوازانه‌یه‌...."

بلینکن هه‌ولی دا سه‌رله‌نوی قانووندانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا مسۆگه‌ر بکاته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ ریکه‌وتنیک نه‌گا که‌ باش نه‌بیت.

توژینه‌ری ئێران شه‌هرام ئه‌کبه‌ر زاده‌ له‌ زانکوی دیکن ئوسترالیا ده‌لیت گه‌مارۆسه‌خته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بو ئیران بینن زیاتر شه‌فاف بیت زیانی به‌ ئابووری ئیرانی گه‌یاندوه که‌ ئاکامه‌که‌ی وای کردوه‌ ئاوسانی دراوی ساز بیت و شتوومه‌کیش به‌ ده‌گمه‌ن ده‌ست که‌ویت.

ئه‌کبه‌ر زاده‌:

"ده‌وا و ده‌رمان زۆر به‌ گرفت وه‌ده‌ست ده‌که‌ون. کۆمه‌ڵ له‌ دۆخێکی ناله‌بار دایه‌...."

ئه‌و هه‌روه‌ها، باوه‌ری وا نیه‌ له‌ دواین مۆڵه‌تی دووشه‌مه‌دا رێکه‌وتنێک سه‌ر ده‌گرێت.

ئه‌کبه‌رزاده‌ ده‌ڵێت زۆر وێ ده‌چێت ئاکامی دواین مۆڵه‌تی دووشه‌مه‌ ئه‌وه‌بێت که‌ ماوه‌که‌ی درێژ بکه‌نه‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ش گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێک سه‌خت ده‌کات. ‌

XS
SM
MD
LG