وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌وه تێ ده‌گات بۆ عێراقی دیموکراتیك پێویسته پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و ڕه‌خنه‌ش له بریاری مالکی بۆ سه‌ردانه‌که‌ی له تاران ناگرێت.
به‌ڵام داوا له ڕێبه‌رانی عێراق ده‌کات وه‌ریا بن و ئێرانیش ده‌توانێت دراوسێیه‌کی چاکتر بێت به ڕیز گرتن له سه‌روه‌ری عێراق و کۆتایی به‌ۆ پشتیوانییه به‌هێنێت داویه‌ته ئه‌ۆ که‌سانه‌ی له عیراق ده‌ست له توند‌و تیژی ده‌ده‌ن.
ئه‌م تێبینیانه‌ی ده‌مراستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پی جێ کراوڵی دوابه‌دووایی دیداری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالکی دێت له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵایی دینی ئێران ئایه‌تۆڵا خامه‌نه‌یی و سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد.
به پێ ته‌له‌ڤیزیۆنی حکومه‌تی ئێران،به‌ڕیزمالکی هه‌روه‌ها له تاران چاوی به مه‌لای عێراقی شیعه و ڕابه‌ری هێزی میلیشیا مۆقته‌دا سه‌ده‌ر-ی دورله وڵات که‌وه‌ت. سه‌ده‌ر نه‌یارێکی توند ده‌ژ به مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراقه و ئێستا پشتیانی له مالکی ده‌کات بۆ گه‌ڕێکی تر ببێته‌وه سه‌ره‌ك وه‌زیر.
له ساڵی 2008، سه‌ده‌ر هه‌ڵاته ئێران پاش ئه‌وه‌ی مالکی فه‌رمانی دابه هێزه‌کانی
عێراقی، به‌پشتیوانی سوپای ئه‌مه‌ریکا، شه‌ر بکه‌ن له‌دژی هێزی میلیشیای مه‌هدی ئی مۆقته‌دا سه‌ده‌ر له‌گه‌رمه‌گه‌رمی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له عێراق.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن باوه‌ر ناکه‌ن سه‌ده‌ر وازی له توند‌و تیژی هێنابێت و ئه‌وان نیگه‌رانه‌ن سه‌باره‌ت به شیانی ڕۆڵی ئه‌و له کاروباری سیاسی عێراق و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی به ئێران.
پی جێ کراوڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت وڵاته‌یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 'نیگه‌رانه' له‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێکی دراوسێ ده‌ست ده هه‌ۆڵه ئاڵۆزه‌کانی عێراقیه‌کان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌ێمانه‌تی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ربدات.
کراوڵی ده‌ڵێت" سه‌رنجام، ئه‌وه ده‌بێت بریاری عێراقیه‌کان بێت، وه‌ك به‌شێك له پڕۆسه‌ی سیاسی خۆی، وه هه‌مو شته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ڕێبه‌رانی عێراق هه‌وه‌ڵ ده‌ده‌ن حکومه‌تێك پێك بێنه‌ن. ئێمه ته‌نها ده‌خوازین ئه‌ۆ حکومه‌ته تا ده‌کرێت فه‌ره‌لایه‌نه‌بیت. زۆرله مێژه ئێمه نیگه‌رانی مان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئێران و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌کاروباری عێڕاق. وه ئێمه چاوه‌رێ ده‌که‌ێن حکومه‌تی عێڕاق له‌به‌ڕی وڵاتیانی خۆی کار بکات نه به نوێنه‌رایتی وڵاتێکی تر."
به‌ڕێزمالکی، که پارته سیاسیه‌که‌ی دوهه‌م هاته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ، هه‌وه‌ڵ ده‌دات حکومه‌تێکی یه‌کگرتوی نیشتمانی پێك بێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بن به‌ستی سیاسی له‌مێژینه‌ی وه‌ڵات نه‌مێنێت.
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پشتیوانی له هاوپێمانه‌تیه‌کی 'فه‌ره لایه‌نه' ده‌کات که بریتین له چوارلایه‌نی زۆرترین ده‌نگیان هێناوه، به‌ڵام با نفوزی مۆقته‌دا سه‌ده‌ریش سنوردار بکرێت.
له پێشهاته‌یه‌کی تر دا، یاری ده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نیزیك جێفری فێلتمه‌ن دوشه‌ممه له بێروت چاوی به سه‌رۆکی لوبنان میشێڵ سولێمان که‌وه‌ت، ئه‌م دیداره‌ش دوابه‌دوایی سه‌ردانی مشت و مه‌ر له‌سه‌ری سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ لۆبنان دێت.
له بڵاوکراوه‌یه‌کی به نوسین، فێلتمه‌ن گوتی په‌یامی سه‌رۆك ئۆباما گه‌یاندۆته جێ که‌تێدا دوپات ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی 'توند' ده‌کات له گه‌شه‌دانی"لۆبنانێکی سه‌ربه‌خۆ به دامه‌زراوی به‌هێز و کاریگه‌ری حکومه‌ت.
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد لوبنانی‌و عه‌ره‌به میانه‌ره‌وه‌کانی تری نیگه‌ران کرد‌و له لایه‌ن ئیسرائیل ناپه‌سند کرا.
بڵاوکراوه‌که‌ی فێلتمه‌ن ده‌ش ڵێت ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه له‌هه‌ر کردارێک سه‌قامگیری لۆبنان ده‌مه‌ترسی باوێت.
هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت سه‌رۆك ئۆباما"به‌توندی پشتیوانی" ده‌کات له کاری دادگایی ناونه‌ته‌وه‌یی که لێکۆلینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر کوژرانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێش‌و ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له ساڵی 2005.
به‌م دواییانه حزبۆڵڵا ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی له دادگاکه گرت له‌ناو ئه‌ۆ ده‌نگو باسانه‌ی ده‌ڵێن بۆی هه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌ۆ کۆمه‌ڵه میلیشیا شیعه‌یه و پارتی سیاسی به ده‌ست هه‌بون ده‌کوشتنه‌که به ڕه‌سمی تاوانبار بکرێن.