ئێران ده‌ڵێت پـێویسته ئه‌مه‌ریکا ئاکامه‌کان قبوڵ بکات پاش ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی چاودێری بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر خاکی ئێران که‌وته خوارێ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به فه‌رمی داوای له ئێران کرد فڕۆکه‌که بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمان‌په‌ره‌ست گوتی پـێویسته ئه‌مه‌ریکا له بری ئه‌وه داوای لێـبوردن بکات.
ئێران سه‌باره‌ت به ڕووداوی ئه‌م فڕۆکه‌یه سـکاڵای داوه‌ته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه جارێـکی دیکه هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتکرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی پـێشێـلکردووه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تیکرده‌وه لێـدوان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که بدات و به بابه‌تێـکی هه‌واڵگری ناوبرد. به‌ڵام ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م فڕۆکه‌یه که له‌سه‌ر ڕادار نابینرێت، ڕه‌نگه به هه‌ڵه له ئه‌فغانسـتانه‌وه ئاسـمانی ئێرانی به‌زاندبێت و یاخود بۆ سیخوڕی‌کردن به‌سه‌ر داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران چووبێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی کردووه، با بزانین ئێرانیـیه‌کان چۆن وه‌ڵام ده‌دنه‌وه. به‌ڵام خانم هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌پـێی هه‌ڵسوکه‌وتی ڕابردووی ئێران، ئێمه پـێشـبینی ناکه‌ین ئێران به ده‌نگ داواکه‌وه بێت.