سه‌رۆکی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تارانیش به ڕژدی کارده‌کات بۆ هێشـتنه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا.
ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس ماتس به کۆمه‌ڵێـک سیناتۆری گوت سـزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان ئێران لانادات له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی. ناوبراو گوتیشی ئێران چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و شـاره‌زایانی ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق کردووه بۆ یا‌رمه‌تی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
ژه‌نه‌ڕاڵ ماتس تیشـکی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران و موشه‌که بالیسـتیـیه‌کانیان و وه‌گه‌ڕخستنی به‌کرێگیراویان له پـێناو سـازدانی شه‌ڕێـکی شـاردراوه.
له میانه‌ی دانیشـتنه‌که‌دا سیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین داواکاریـیه‌کانی دووپاتکرده‌وه بۆ دابینکردنی پـشـتیوانی له‌شـکری بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا له میانه‌ی هه‌وڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ دابینکردنی په‌نایه‌کی پارێزراو بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوری.
به‌ڕێز مه‌ککه‌ین په‌سـتی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی که گومانیان هه‌یه له پـێـکهاته‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به تایبه‌تی له‌وه‌ی ئه‌ندامانی تۆڕی تێرۆرسـتی ئه‌لقاعیده‌یان له نێودا بێت. ناوبراو دڵنیای کردنه‌وه که ئه‌و تۆڕه تێرۆریسـتیـیه به‌شـداری له ڕیزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به ئه‌سه‌د ناکات.