ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له بڵاوه‌پـێـکردنی که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی له که‌نداوی فارس، پاش ئه‌وه‌ی ئێران ئاگاهی دا به که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵـگری ئه‌مه‌ریکا که نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌که.
جۆرج لیتڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له بڵاوبوونه‌وه به ناوچه‌ی که‌نداوی فارس‌دا هه‌ر وه‌ک ده‌یان سـاڵی ڕابردوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌فسه‌رێـکی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به ناوی بێڵ سپـێکس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ئیمه‌یڵێـکدا به په‌یامنێرانی گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمان ده‌دات که سه‌لامه‌تی هاتوچۆی ده‌ریایی له ڕووی بازرگانی جیهانیـیه‌وه بـپارێزێت.