سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ئه‌و ئاماده‌یه ڕووبه‌ڕوو وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ئه‌نجام بکات.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتیشی هه‌ردوو سه‌رۆک ده‌توانن پـێشـنیاری ڕێـگه‌چاره بۆ مه‌سه‌له جیهانیـیه‌کان بکه‌ن و پاشـان سه‌یر بکه‌ن ڕێـگه‌چاره‌ی کامیان باشـتره. گوتیشی خوازیاره ئه‌و وتووێژانه له به‌رچاوی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند سـازبکرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـتر ئه‌م جۆره پـێـشـنیارانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه. ئه‌مه‌ریکا ئێران تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، وه ئێرانیش ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی ئێرانی گوتیشی ئه‌و هیواداره بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی مانگی نۆی کۆمه‌ڵی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بێت.