سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانێـکی مۆرکرد بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر 8 به‌رپـرسی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر که‌وته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن بڕیاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌رده‌وامبوونی تێـکچوونی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران وای له ئه‌مه‌ریکا کرد بڕیارێـکی وه‌ها بدات.
له نێو لیستی ئه‌و به‌رپرسـانه‌ی سـزاکانیان خراوه‌ته سه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسـدارانه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی له ژێر فه‌رمانده‌ی ئه‌ودان ده‌سـتیان هه‌بووه له لـێدان و کوشتن و ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی ئه‌و که‌سـانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان کردووه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوودا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پـێشـووی ناوخۆی ئێران سـادق مه‌حسوڵی و وه‌زیری پـێشووی ئیتلاعات غولام موحسنی ئه‌ژه‌یی له نێو لیسته‌که‌دان.
به‌پـێی سـزاکان هیچ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک بۆ نیـیه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی یان کارداری له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌و به‌رپـرسـانه‌دا بکات.
خانم هێله‌ری گوتی ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌مه‌ریکا سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سـزاکانی پـێشـتر ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر ئێرانی داوه ته‌نها له به‌رامبه‌ر چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی بووه.
وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیموثی گه‌یتنه‌ر که له پاڵ خانم هێله‌ریدا ده‌رکه‌وت گوتی تاکه‌کان بکرێنه ئامانج کاریگه‌ری باشتری ده‌بێت وه‌ک له‌وه‌ی سـزاکان به شێوه‌یه‌کی گشـتیـیانه به‌سه‌پێنرێن.