عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ئیدیعایه‌ی ئه‌مه‌ریکا که گوایه تاران ده‌ستی هه‌بووه له پـلانێـک بۆ کوشتنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه له واشنتن قسه‌ی بێ مانایه.
هه‌روه‌ها واشنتنی تاوانبارکرد به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له دژی چه‌ند ئێرانیـیه‌ک له ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی گۆشه‌گیرکردنی ئێران.
خامه‌نه‌یی ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی وتارێـکیدا له شاری کرماشان گوت و له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌خشکرا.
ئه‌مه یه‌که‌م لێـدوانی ڕاسته‌وخۆی خامه‌نه‌یی‌یه له‌سه‌ر پـیلانی تیرۆرکردنی عادل جوبێر باڵیۆزی سعودیـیه له واشنتن. پـێشـتریش چه‌ند کاربه‌ده‌سـتێـکی ئێران هه‌روه‌ها نکۆڵیـیان له پـیلانه‌که کرد.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم فکتۆریا نۆلاند گوتی واشنتن له‌م هه‌فته‌یه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که کۆبووه‌ته‌وه.
خانم فکتۆریا به په‌یامنێرانی گوت کۆبوونه‌وه‌که به‌و مه‌به‌سته بووه که ئه‌مه‌ریکا زۆر به ڕوونی بڵێت ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره جێـگای قبوڵ نیـیه و پـێشـێلـکردنی یاساکانی ئه‌مه‌ریکا و نێونه‌ته‌وه‌یـیه.
گوتیشی هه‌ر چ هه‌وڵێـکی ئێران بۆ نکۆڵیکردن له سـازبوونی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دووباره بـبێته‌وه ئه‌وا نیشـانی ده‌دات تاران هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌و جۆره مه‌سه‌لانه ڕاستگۆیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی مێهری ئێران ڕۆژی هه‌ینی له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی نێو شـاند‌ی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی هیچ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران نه‌بووه.
له لایه‌کی دیکه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا داوایان له حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان کرد گوشاره‌کانی خۆی بۆ سه‌ر ئێران زیادبکات. ده‌ڵێن ئه‌و سـزایانه‌ی ئێسـتا له‌سه‌ر ئێرانه پـێناچێت کاریگه‌ریـیان هه‌بێت، بۆیه پـێویست به کرداری توندتره.