بڕیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندسـتان ناڕه‌زایی ده‌ربڕن سه‌باره‌ت به‌و پـشـکنینه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ باڵیۆزی هیندسـتان له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا کرابوو له ده‌مێـکدا که خه‌ریکی سه‌فه‌رکردن بوو.
له 4 ی مانگی دوازده‌دا له سـتانی میسیسیپی باڵیۆز میرا شانکار له ڕێچکه‌ی سه‌رنشینان هێنرابووه ده‌رێ و به ده‌ست پـشـکنینی بۆ کرابوو.
ئاژانسی به‌رپـرس له ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناسراو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌لامه‌تی هاتوچۆکردن ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانم شانکار جلوبه‌رگی ساری هیندستانی پـۆشیبوو هه‌ڵبژێردرابوو بۆ پـشـکنینی زیاتر و ڕێـنمایـیه‌کانی ئاژانسی ناوبراو ڕێـگه به پشـکنینی ده‌ست ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی که جلوبه‌رگی زۆر ده‌پـۆشن.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان اس ئێم کرشنا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که ئه‌و پـشـکنینیه جێـگه‌ی په‌سه‌ند نیـیه و گوتیشی ڕێـکه‌وتنی چه‌سـپاو هه‌یه سه‌باره‌ت به شـێوازی ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتکاراندا و هیندسـتان ئه‌و کێشه‌یه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکادا باس ده‌کات.