Accessibility links

وەزیر : کۆچی نایاسایی لەسەر سنورەکانی ئەمەریکا ئێستا لە کەمترین ڕێژەیەیایەتی لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا


وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جان کێڵی بە ئەنجومەی پیرانی ڕاگەیاند ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لەسەر سنورەکانی ئەمەریکا و مەکسیک دەستگیرکران لە مانگی سێدا 17هەزار کەس بوون کە ئەو ڕێژەیەش لە ساڵی 2000 ەوە کەمترین ڕێژەی کۆچبەرانە.

بەیاننامەکانی بڕێوبەرایەتی گومرگ و پاراستنی سنوری ئەمەریکا ئاماژە بەوەدەدەن کە کاربەدەستان لە مانگی دوودا زیاتر لە 23589 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە لە ناوچەی سەر سنوور.

کێڵی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ سیاسەتە توندەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵ ترامپ گەڕاندەوە سەبارەت بە کۆچ.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG