ڕۆژی دووشه‌ممه دیپـلۆماتکاری دێرینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بوو بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕیچارد هۆڵبرۆک له ته‌مه‌نی 69 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن باری ته‌ندروسـتی به‌ڕێز هۆڵبرۆک خراپ بوو و پاشـان به په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی واشنتنی پایته‌خت و له‌وێ بۆ ماوه‌ی 20 کاتژمێر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاره‌سه‌رکردنی شـا خوێنبه‌ری دڵی بۆ کرا، ئه‌و خوێنبه‌ره‌ی که له دڵه‌وه خوێن بۆ هه‌موو له‌ش ده‌گوێزێته‌وه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کی تری بۆ سـازدرابوو.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا خه‌مباری زۆری خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به مه‌رگی هۆڵبرۆک و گوتی ئه‌و دیپـلۆماتکاره دێرینه‌ی به گه‌وره پـیاوێـکی ڕاسته‌قینه ناوبرد له ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا، ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌هێزتر و سه‌لامه‌ت تر و مایه‌ی ڕێزی زیاتر کرد.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن گوتی به‌ڕێز هۆڵبرۆک یه‌کێـک بوو له پـشتیوانکاره هه‌ره به تواناکان که زۆر خزمه‌تی بواری گشتی کردبوو.
سـاڵی ڕابردوو له دانیشـتنێـکدا له‌گه‌ڵ کۆمیته‌یه‌کی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێز هۆڵبرۆکی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکی بۆ پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان داکۆکی له ڕێبازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما کردبوو له هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڕێز گوتبووی ئاسان نیـیه و که‌میش نیـیه جه‌نگ له سێ هه‌رێمدا به‌دی بکه‌م و له پـێناو وڵاته‌که‌شـمدا ته‌قه‌م لێکرابێت. به دڵنیایـیه‌وه سـاناهی نیـیه داوا له پـیاو و ژنه گه‌نج و نه‌به‌رده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌یت ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسیـیه‌وه و هه‌ندێ جاریش گیانیان فیدا بکه‌ن.
شـایانی باسه له نێو ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به سه‌رۆک ئۆباماوه کردبوو سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و سه‌رۆکی پاکسـتانی ئاسف عه‌لی زه‌رداری تێدا بوو.