Accessibility links

سەرۆک ترامپ: داوام لە فڵن نەکردووە باس لە سزاکانی سەر ڕوسیا بکات لەگەڵ ڕوسیادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی داوام لەمایکڵ فڵنی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی پێشوو نەکردووە لەگەڵ باڵێۆزی ڕوسیادا قسە بکات لەسەر ئەو سزایانەی کە پێشتر بەڕێوبەرایەتیەکەی باراک ئۆباما سەپاندوویەتی بەسەر ڕوسیادا بەڵام لە داهاتوودا داوام لێ دەکرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆک ترامپ وتی " فڵن کاری خۆی کردووە و منیش هاوڕام لەگەڵیدا.. داوای ئەو کارەشم لێ دەکرد بیکات ئەگەر نەیکردایە"

وتیشی ڕازی نەبووە لەسەر ئەوەی چۆن زانیارییەکانی بۆ مایکڵ پێنس گواستۆتەوە و لەبەر ئەو هۆکارەش داوای لە فڵن کردووە دەست لەکاربکێشێتەوە.

هەروەها وتی " پێم وانیە کارێکی هەڵەی کردبێت، ئەگەر کارێکی کردبێت ئەوا کارێکی ڕاستی کردووە."

ئاماژەشی بەوەدا کە هۆکاری ئەوەی داوای لێکردووە دەست لەکاربکێشێتەوە ئەوە بووە کە بەباشی زانیارییەکانی بە جێگری سەرۆک نەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG