وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌رله‌نوێ داوای له ڕووسیا کرده‌وه هێزه‌کانی له هه‌ردوو ناوچه‌ی جودابوو له کۆماری جۆرجیا بکێشێته‌وه.
خانم کلنتن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م داوایه‌ی کرد له‌و ده‌مه‌ی له هاوینه‌هه‌واری باتومی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری جۆرجی کۆده‌بووه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ئاسایشی و سیاسیـیه‌کان.
هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا به توندی پشـتیوانی له سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی جۆرجیا ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئێمه داگیرکردن و به سه‌ربازگه‌کردنی خاکی جۆرجیا له لایه‌ن ڕووسیاوه ڕهتدهکهین، وه داوا له ڕووسیا ده‌که‌ین وابه‌سـته‌یـیه‌کانی خۆی به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاگربه‌سـتی سـاڵی 2008 جێبه‌جێ بکات، له‌وانه کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له شه‌ڕه‌که لێی بوون و هه‌روه‌ها ڕێگه بدات به ئازادانه کۆمه‌کی مرۆیی ڕه‌وانه بکرێن.
شـایه‌نی باسه هێشـتا هێزه‌کانی ڕووسیا له ناوچه‌کانی ئه‌بخازیا و ئۆسـتیای باشور ماونه‌ته‌وه که سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له جۆرجیا ڕاگه‌یاند له پاش شه‌ڕی کورت خایه‌ن له نێوان جۆرجیا و ڕووسیا له سـاڵی 2008 دا. نه ئه‌بخازیا و نه ئۆسـتیای باشور له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه وه‌ک دوو کۆماری سه‌ربه‌خۆ دانیان پـیادا نه‌نراوه.
خانم کلنتن له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری جۆرجیا نیکا گیلاوری به په‌یامنێرانی گوت مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی بۆ جۆرجیا ئه‌وه‌یه دیموکراسی به‌هێز بکات هه‌تاکو زیاتر نزیکبێته‌وه له چوونه نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا و ناتۆوه، به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌مسـاڵ و سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی سـاڵی داهاتوو.