Accessibility links

لێکۆڵەران سیستمێکی دەنگدان ساز دەکەن کە بە گرفت دەبێت هاک بکرێت


بە سیتەمەی نوێ دەنگدەران دەتوانن لە سەر کامپیوتێر ببینن کە کام کاندیدایان هەڵبژاردوە.

کارناسانی ئاسایشی نیشتمانی دەڵێن هەکرەکانی کامپیوتێر بە هاوکاری حکومەتانی بیانی لە هەوڵ دان کارتێکردنیان لە سەر هەڵبژاردنی ئەمەریکا هەبێت، و سیستەمەکانی خزمەتگوزاری دەنگ دان بە شێوەیەکی مەترسیهێنەر بۆی هەیە زیانیان پێبگات.

ئەوان دەڵێن کاتی ئەوەیە گۆڕانی بنەڕەتی پێک بێت.

بەڵام کاتێک کاربەدەستانی ئوستان لە ئاستن، پێتەختی ئەیالەتی تێکزاس، هەویستیان دەزگاکانی دەنگدان لە ٢٠١٢ دا بگۆڕن، ئەوەی کە دیتیان جێگای ڕەزامەندیان نەبوو.

مەکینەکانی ئەلکتڕۆنی لە بازاڕ گرفتی ئاسایشیان هەبوو.

دواین جار کە تێکنۆلۆژی دەنگ دان گۆڕانێکی قەوارەیی گەورەی بە سەرداهات لە دوای سەر لەنوی بژاردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٠٠ دا بوو. ناڕوونی سەبارەت بە شیوەی خراپ سازکردن و ناتەواو بوونی ئەو بەرگانەی بۆ دەنگدان بە دەزگا کونیان تێخرابوون وای کرد ئاکامەکانی دەنگ دان ئاڵۆزی بە دوادا بێت.

لە ٢٠٠٢، کۆنگرێس یاسای یارمەتی دان بە دەنگدانی ئەمەریکای پەسند کرد و بەڵێنی دابینکردنی ٤ میلیارد دوڵاری بۆ یارمەتی کردن بە ئەیالەتەکان کرد کە مەکینەکانی دەنگدانی ئەلکتڕونی بکڕن.

پرۆفسۆری زانستی کامپیۆتێر لە زانکۆی ڕایس دەن واڵاک، کە بۆ ماوەی چەند ساڵ کونی لە نێو مەکینەکانی ئاسایش دا ساز کردبوو، داوا لە ناوبراوکرا سیستەمێکی نوێ ساز بکات. ئەو لە پێش کۆنگرە دا گەواهی دا و گوتی:

"ئێمە ئێستا تێدەگەین کە هەمووی ئەم مەکینانە گەلێک ناپارێزراون. ئەگەرچی فرۆشیارانی ئەو مەکینانە ئیدعایان کرد کە گەلێک باشن، بەڵام ئەو ئیدعایانە وەڕاست نەگەڕان. ئێستا ئێمە لە گەڵ ئەو گرفتە ڕووبەڕووین."

بەڵام گۆڕینی ئەو دەزگایانە پارەی پێویستە و ئەیالەتەکان ئەو پارەیان نیە، و ڕوون نیە داخوا کۆنگرێس ئامادەی دابین کردنی ئەو پارەیە یان نا.

بۆیە سیتمی نوێی واڵاک دەبێت لە ئەو سیتەمە هەرزانتر بێت کە ئێستا لە بازاڕدا هەیە.

ئەو سیتەمەی کە تیمی کارناسانی پاراستنی داتای ئەلەکتڕۆنێکی ساز یان کرد کە بە ناوی ستار ناسراوە ئەوەی پارێزراو، شفاف و دەنگی هەیە و جێگای باوەرە.

دەنگدەران دەتوانن لە سەر کامپیوتێر ببینن کە کام کاندیدایان هەڵبژاردوە. تەنیا کاتێک دەنگدانەکە دەژمێردرێت کە دەنگدەر دەیخانە نێو باکسی دەنگدان. و ئەگەر پرسیارێک سەبارەت بە دەنگەکانی ئەلەکتڕۆنی هەبێت، ئەوە بەرگەکانی دەنگدان وەک پشتیوانەیەک لە گۆڕێ دا هەن.

ئەو سیستەمە کات دەگرێت تا دەگاتە ناوەندەکانی دەنگدان و وەک واڵاک دەڵیت هیواداراین ساڵی ٢٠١٨ی زاینی جێ بە جێ بێت.

XS
SM
MD
LG