Accessibility links

کارمەندانی وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بنکەکانی دەنگدان چاودێری دەکەن


بە گوێرەی ئاژانسی ڕوێتێرز وەزارەتی داد ئەو بابەتەی ڕۆژی دووشەمە ڕاگەیاند.

کارمەندانی بەشی مافەکانی مەدەنی سەر بە وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە ناوەندەکانی دەنگدانی ٢٨ ئەیالەت بۆ چاودیری کرد بە سەر هەڵبژاردنی ڕۆژی سێ شەمە دا جێگیر دەبن.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕوێتێرز وەزارەتی داد ئەو بابەتەی ڕۆژی دووشەمە ڕاگەیاند.

لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٢ کارمەندانی بەشی مافەکانی مەدەنی وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە ناوەندەکانی دەنگدانی ٢٣ ئەیالەت دا جێگیرببوون.

بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە لایەن ئەیالەتەکانەوە بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی داد زیاتر لە ٥٠٠ کارمەندی خۆی بۆ ٦٧ بنکەی جۆراوجۆ بۆ ٢٨ ئەیالەت ناردووە.

لە نیو ئەرکەکانی ئەو چاودیرانەی حکومەتی بریتی دەبێت لە ئەوە کە داخوا دەنگدەران لە بەر مەسەلەی ڕەگەز، ڕەنگی پێست یان زمان لە گەڵ هەل و مەرج یان ڕەوتی جۆراوجۆر ڕووبەڕوو دەبن یان خێر.

ئەوان هەروەها ئەوەش هەڵدەسەنگێنن کە داخوا کەسانێک کە لە باری جەستەوە سنووردارن، نابینان و یان ناتوانن بخوێنن یان بنووسن بۆ دەنگ دان کۆمەگیان پێدەکردرێت و داخوا ئەوان دەتوانن خۆ بە خۆ و بە تەنیا دەنگ بدەن یان نا.

XS
SM
MD
LG