پارتی کۆماری کۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له پارتی دیموکراتی سه‌رۆک باراک ئۆباما سه‌نده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوه‌ڕاستی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ده‌سـتیان هێنا له ئاکامی ئه‌و توڕه‌یـیه‌ی دووچاری خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا بووه له ئه‌نجامی بێـکاری و زیادبوونی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت.
کاندیده‌کانی کۆماری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 60 کورسی زیاتریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران برده‌وه، له کاتێـکدا ته‌نها پـێویسـتیان به 39 کورسی زیاتر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بـبنه زۆرینه. هه‌وره‌ها کۆماریـیه‌کان توانیان له ئه‌نجومه‌نی سیناتیش سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌سـتبهێنن، هه‌رچه‌نده دیموکراته‌کان به ژماره‌یه‌کی که‌می کورسی هێشـتا له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا زۆرینه‌ن.
گۆڕانی ته‌رازوی هێزه‌کان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرس ده‌بێته کۆسـپـێـکی گه‌وره له به‌رده‌م جێبه‌جێـکردنی کارنامه‌ی سه‌رۆک ئۆباما، له‌وانه یاسا نوێی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی ئه‌وه‌ی پـێشـتر له ئه‌مسـاڵدا په‌سه‌ندکرا و کۆماریـیه‌کان زۆر به توندی له دژی وه‌سـتانه‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما گیراوه له‌سه‌ر چۆنێـتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ باری ئابوری وڵاته‌که.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سـازبکات بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان.